بەبۆنەی جەژنى قەوڵتاس سهرۆكایهتیی پهرلهمان پەیامێكی پیرۆزبایى ئاراستهی خوشك و برایانی كاكهیی دهكات.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان بەبۆنەی جەژنی سێ شهوهى یاران (قەوڵتاس)، جوانترین پیرۆزبایی لەخوشک و برایانی کاکەیی دەکەین، هیوادارین بەئارامی جەژنەکەیان بەسەر ببەن و هەمیشە لەئاسوودەیی دابن. یەکێک لەجوانییەکانی هەرێمی کوردستان لەفرەیی ئاینییەکەیدایە کە لەدێرزەمانەوە ئەو پێکەوەژیانە لەنێو سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگەکەماندا رەنگی داوەتەوەو بووەتە نمونەیەکی زیندوو لەناوچەکەو جیهان، ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان هەمیشە جەخت لەو پێکەوەژیانەو گیانی لێبووردەییە دەکەینەوەو مکوڕین لەسەری و قووڵترکردنەوەی زیاتری. جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای جەژنێکی خۆشتان بۆ دەخوازین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢١/١/٢٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.