وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاڕاستەی حكوومەتی ههرێمی كوردستان ئەوەیە، 30 رۆژ جارێك مووچە بدات، ئەگەر دۆخەكەش بەم جۆرە بێت، پێشنیاز دەكەن پێش یەكی ئادار پڕۆسەی خوێندن دەست پێبكاتەوە.
ئهمرۆ پینجشهممه 28 ى 1 ى 2021 ، د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: كە ئەوان پشتگیری لە داواكاری مامۆستایان دەكەن و كاریان بۆ دەكەن، هەروەها هەوڵەكانیان ئەوەیە مووچە بە شێوەیەكی باش دابەش بكەن.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە داخستنی دەرگای قوتابخانەكان پەیوەندی بە نەبوونی مووچەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە كۆرۆنا و پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیانەوە هەیە.
وەزیری پەروەردە راشیگهیاند: كە لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمەوە 36 قوتابخانە و باخچەی نوێ دروست كراون و 278 قوتابخانەش نۆژەن كراونەتەوە.
د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دهشڵێت: لە ئایندەیەكی نزیكدا 5 قوتابخانەی دیكە تەواودەكرێن و دەكەونە خزمەتی پەروەردەوە.
گوتیشی: پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی پەروەردە یەكێكە لە كارە لەپێشینەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.