Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:53

 پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی عێراق‌ کاتییه‌ و ته‌نها بۆ ماوه‌ی ساڵێکه‌

کوردستان TV
100%

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، زۆربه‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دژی بیرۆكه‌ی لێبڕینن و ئه‌مه‌ش بۆ حكومه‌ت روون كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا به‌ سۆمه‌رییه‌ی نیوزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ته‌مه‌نی پڕۆژه‌ یاسای ساڵی دارایی له‌ بوودجه‌ی فیدرال كاتییه‌ و ته‌نها بۆ ماوه‌ی ساڵێكه‌.

هه‌روه‌ها روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو لێبڕینێكی نوێ له‌ مووچه‌ی مووچه‌ خۆران و خانه‌نیشنان له‌نێو پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: زۆربه‌ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دژی بیرۆكه‌ی لێبڕینن و ئه‌مه‌ش بۆ حكومه‌ت روون كراوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.