Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:26

ئاڵاکانی دەروازەی پارکی سامی عەبدولڕەحان نوێ کرانەوە

پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە رووی رووبەرەوە لە عێراق بە یەكێك لە گەورەترین پارکەکان دادەندرێت
کوردستان TV
100%

لە ماوەی رابردوودا لەپێناو رێكخستنەوە و بایەخدانی زیاتر بە رووبەرە سەوزاییەكان پاركی سامی عەبدولڕەحمان نۆژەن كرایەوە و سەرجەم ئاڵاكانی دەروازەكانی پاركەكە نوێ كرانەوە.

بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بە ئاڵای كوردستان بە تایبەتی لە پارك و شوێنە گەشتیارییەكان، بە تایبەتی لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان كە گەورەترین پاركە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەكەن، وێڕای ئەمە بەردەوام پێشانگە نێودەوڵەتییەكانی لێ بەڕێوە دەچێت، لە چوارچێوەی بایەخدان بە ئاڵای كوردستان و سیمای جوانی پاركەكە، دوێنێ چوارشەممە سەرجەم ئاڵاكانی پاركەكە لە دەروازە و دەرگەی گوڵان و کۆتەڵی شەهیدان نوێ كرانەوە.

پارکی سامی عەبدولڕەحمان نەك تەنیا لە هەرێمی كوردستان، بەڵكوو لە رووی رووبەرەوە لە عێراق بە یەكێك لە گەورەترین پارکەکان دادەندرێت، كە چەندین جۆری خزمەتگوزاری تێدایە، وەك کافتریا و خواردنگە و ڕێستورانت و بە سەدان جۆری گوڵ و گوڵزار و دەریاچە و و سەوزاییش رازاوەتەوە، وێڕای ئەوە مۆنۆمێتی شەهیدەکانی ١ی شوباتی تیایدا دروستكراوە.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.