بەمەبەستی پێداچوونەوەو داڕشتنی راپۆرت سەبارەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەكانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان،، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپه‌رشتیی بژار كۆچە سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لیژنەی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یاندراوێكی بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه: كه له‌کۆبونەوەکەدا بەوردی تیشک خرایەسەر بڕگەو مادەکانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەكانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: کۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێکی خایاند‌و تیایدا به‌شداربووان سەرنج و تێبینی و پێنشیازه‌كانى خۆیان لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەكانی ئاو‌و ئاوەڕۆ خسته‌ڕوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.