Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:22

فەنەربەخچەی تورکی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانە نوێیەکەی پێشکەشی میدیاکان کرد

کوردستان TV
100%


یانەی فەنەربەخچەی توركی بەفەرمی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانە نوێیەكەی پێشكەشی میدیاكان كرد.
 ئۆزێل لە هەژدەی ئەم مانگەدا ڕیزی یانەی ئارسناڵی جێهێشت و گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە هەڵوەشاندەوە، هەر لەو كاتەدا لەگەڵ یانەی فەنەربەخچە گەیشتە ڕێككەوتن و گرێبەستێكی لەگەڵ یانەكە بە مووچەیەكی ساڵانەبە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ واژووكرد.
 لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێشكەشكردنی بە میدیاكان، ئۆزێل ڕایگەیاند، هەر لە منداڵیەوە هاندەری فەنەربەخچە بووەو خەونی بەوە بینیوە لە ڕیزی یانەكە یاری بكات، گوتیشی، من هەردەم لە ژێر فشار یاریم كردووە، ئێستاش بە هەمان شێوە لە ژێر فشاردام، بەڵام بارودۆخەكە جیایە، لەبەرئەوەی خۆشەویستی و پێزانینی زۆرم بۆ فەنەربەخچە هەیەو بە گوڕوتینەوە لە چاوەڕوانی یاریكردنم لە ڕیزەكانیدا.
 ئۆزێلی تەمەن سی و دوو ساڵ لە خێزانێكی تورك لە ئەڵمانیا لەدایك بووەو یەكەم وێستگەی یاریكردنی لە ڕیزی یانەی شالكە بوو، دواتر پەیوەندی بە یانەكانی ڕیال مەدریدو ئارسناڵ كرد.
 لە وەرزی ڕابردووشدا پەیوەندیەكانی لەگەڵ میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنەری ئارسناڵ تێكچوو، بۆیە تیپی تۆپچیەكانی جێهێشت و هاتە ڕیزی فەنەربەخچەو درێژی ژمارە شەستوحەوتی لە ڕیزی تیپە نوێیەكەی دەپۆشێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.