Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:33

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا : حوسییه‌کان سعوودیه‌ یان کردۆته‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنی بڵیكن ،وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئیداره‌ی جۆبایدن چاو به‌هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی پێشوودا ده‌گێڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌رحوسییه‌كان ، چونكه‌ ئه‌وان سه‌نعا-یان داگیركردووه‌و سعوودیه‌ی هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن ئامانج.

وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ میلیشیاكانی حوسی چه‌ندین پێشێلكارییان له‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ- دا ئه‌نجامداوه‌ .

ئه‌نتۆنی بڵیكن گوتیشی: سعوودیه‌ هاوكاری زۆری مرۆیی پێشكه‌ش به‌یه‌مه‌ن كردووه‌ و وڵاته‌كه‌شی ئاماده‌یه‌ هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به‌یه‌مه‌ن بكات.

شایانی باسه‌ چه‌ندین جار به‌رپرسانی سعوودیه‌ ئێران-یان به‌ پاڵپشتیكردنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تباركردووه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.