وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ و ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی ، دابه‌شكردنی مووچه كۆتایی دێت.
وه‌زاره‌ت بڵاوی كردهوهتهوه: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 28 ى 1 ى 2021 مووچه‌ی مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، خانەنشینانی پێشمەرگە بە لێبڕینی 21٪ـەوە دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: هه‌ر ئه‌مرۆ مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان بە لێبڕینی 50٪ـەوە دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی هه‌ینی مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت و كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌هێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.