وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: ئێمە لەگەڵ كۆمپانیاكان دانیشتووین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، ئەمە جگە لەوەی عیراق دەیكڕێت پشكی هەرێم لەڤاكسینەكە پارێزراوە.
ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه و ئامانجه‌كانی، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند له نێو ژماره‌یه‌كی زۆر له ڤاكسین كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراون ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی په‌سه‌ندكراوه و ماوه‌ی دوو مانگه له هه‌وڵداین بۆ هاورده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو جۆره ئاماده‌یه‌كی ده‌ربڕیووه بۆ ئاسانكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه و پێشبینی ده‌كه‌ین له مانگی شوباتی داهاتوو كاروانێكی له ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بگاته عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و ڤاكسینه دابین ده‌كرێت.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ڕاشیگەیاند، ئێمە لەگەڵ كۆمپانیاكان دانیشتووین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڤاكسینی كۆڤید 19 بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، ئەمە جگە لەوەی عیراق دەیكڕێت پشكی هەرێم لەڤاكسینەكە پارێزراوە.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: بەپێی گرێبەستەكانی كردوویانە لەگەڵ هاتنی قۆناغی یەكەم، كاروانی یەكەم وەك پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ئاشنابوون به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا و چۆنیه‌تی هاورده‌كردن و به‌كارهێنان و دابه‌شكردنی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كۆنفرانسێكی زانستی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.