سەرۆك بارزانی، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كاكهییهكان كرد، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم.
هیوادارم هەموو جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ماوەی ڕابردوودا خوشك و براییە كاكەییەكانمان و پێكهاتەكانی تر لە دەست تیرۆریستان بینیویانە.
هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.