بانكی ڕافیدەین، بڕیاریدا بە بە خشینی پێشینە بە بریندارانی دوو تەقینەوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی گۆڕەپانی تەیەڕان و كەسوكاری كوژراوان.
بهپێی راگهیهندراوێكی بانکى رافیدەین بڵاوى کردەوە، ڕەزامەندیی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی بەدەستهێناوە، بۆ ئەوەی قوربانییانی تەقینەوەكان و كەسوكاریان وەك قەرەبووكردنەوە پێشینەیان پێبدرێت.
بانكی رافیدهین رایگهیاند: بە پێدانى پێنج ملیۆن دینار بە خێزانى شەهیدەکان و بڕى (10) ملیۆن دیناریش بە بریندارەکان، بەڵام بەشێوەى قەرز.
بانکى رافیدەین دهڵێت: قەرزەکە هیچ سودێکى ناچێتە سەرو بریندارەکان دەتوانن بە ماوەى (10) ساڵ قەرزەکە بدەنەوه.
شایهنی باسه رۆژى پێنج شەممەى رابردوو دوو تەقینەوە بەغدای پایتهختی عێراقی ههژاند بەهۆیەوە 130 کەس بوونه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.