Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:52

په‌رله‌مانتارێکی لیژنەی تەندروستی: مه‌سرور بارزانی پشتیوانێکی باشە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی تەندروستی

کوردستان TV
#7
100%


په‌رله‌مانتارێكی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی رایگه‌یاند: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوکار و پشتیوانێکی باشە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی تەندروستی.

کوردستان تی ڤی بەدواداچوونی بۆ پرسی گرانی و جیاوازی نرخی دەرمان و نۆرینگە پزیشکیەکان کردووە، هاووڵاتیان دەڵێن نرخی دەرمان لە دەرمانخانەکان گران و جیاوازە، هەروەها نورینگە پزیشکیەکانیش بە ئارەزووی خۆیان نرخ دادەنێن.

دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پلانی چارەسەرکردنی گرانی و جیاوازی نرخی ده‌رمانمان هەیە.

لای خۆشیه‌وه‌ زانا مه‌لا خالید بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی باس له‌وه‌ ده‌كات، به‌رێز مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوکار و پشتیوانێکی باشە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی تەندروستی، بۆیە پێویستە بە یاسا سێکتەری تەندروستی ڕێکبخرێتەوە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.