لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتى ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێ كردنی حكومهتى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، كه ئهمرۆ چوارشهممه 27 ى 1ى 2021 ، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە سەردانێکیدا بەیاوەری بریکار و بهپرسانی دیكهی وەزارەت، قەزای بەردەڕەشی بەسەرکردەوەو لەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی سنورەکەوە پێشوازی لێکرا.
وهزارهتى ئاوهدان كردنهوه رایدهگهێنێت: لەدیدارێکدا لە قائیمقامیەتی بەردەڕەش، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێڕای خۆشحاڵی خۆی بەسەردان و بەسەرکردنەوەی سنورەکە، جەختی کردەوە، کە سنورەکە ھاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی دیکەی کوردستان پێویستی بەخزمەتی زیاترەو ھاتوین لە نزیکەوە گوێ لە داواکاری و پێداویستییەکانی خەڵکی ناوچەکە بگرین و ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆیان جێبەجێ بکەین.
ئاماژە بهوهش دهكهن، پەیامی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە بەبێ جیاوازی و بەڵێنیدا بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی کە بۆ ھاوڵاتیان گرنگ و پێویستن.
لهكۆبوونهوهكهدا: لای خۆیەوە قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش سوپاسی سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو وەفدی یاوەری کردو ئاماژەی بەوەکرد، سنورەکە پێویستی بە خزمەتکردنی زیاترە لە ڕوی ئاوەدانی و پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە، ھاوکات ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی سنورەکەی خستەڕو بەتایبەت لەبواری رێگاوبان.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ ئەمڕۆ لەگەڵ تیمیێکی گەورەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێرەین بۆ گوێگرتن لە داواکاری و پێداویستییەکانی سنورەکەو قائیمقام چەندین پڕۆژەی خستبوە بەردەم تیمی وەزارەت، بۆ ئەوەی بتوانین ئەولەویەت و ئەو پڕۆژانە دیاری بکەین کە گرنگن بۆ قەزاکە.
وتیشی: توانیمان ھەڵسەنگاندنێک بکەین بۆ ئەو پڕۆژانەی پێویستە لەمساڵدا بۆ قەزای بەردەڕەش ئەنجامبدرێن، کە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگن و کۆی تێچوی ھەمویان نزیکەی 16 ملیار دینار دەبێت، ھەمو ھەوڵێکیش دەدەین لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە تەرخانبکەین و خزمەتی بەردەڕەش بکەین کە شایستەی ئەوەن باشترین خزمەت بکرێن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.