كەشناسی هەرێمی كوردستان هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی راگه‌یاند .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبێت و پاشان لەهەندێک سەنتەری ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە لوتکەی زۆربەی شاخە بەرزەکانیش بەفردەبارێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنوری هەولێرو دهۆک دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکە دەبارێت و رۆژی هەینی ئاسان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم بەڵام سنوری باشوری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی کراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه رۆژی شەممە 30 ى 1 ى 2021، هەندێک ناوچە نمەبارانی دەبێت و رۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە بەگشتی کۆتایی دێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.