Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:44

کەی وەرزش کردن مەترسیدارە بۆ تووشبوان بە کۆرۆنا

پێویستە خۆیان لە وەرزش کردن بەدوور بگرن
کوردستان TV
100%

پسپۆڕان دەڵێن، ئەو کەسانەی کە توشبوون بە نەخۆشی کۆڤید-19 پێویستە خۆیان لە وەرزش کردن بەدوور بگرن، تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەکیشیان نەبوو.

بە پێ راپۆرتی بیزنیس ئینسایدر، مەزەندە دەکرێت 40% ی ئەو کەسانەی تووشی ئەو توشبوونانە بوون هیچ کاتێک نیشانەکان نیشان نەدەن بەڵام ، پسپۆڕان پێشنیاریان کردووە کە نەخۆشەکان بە ( تا ، ئازاری لەش و ئاوساوی گرێ لیمفییەکان ) یان بێ نیشانە وەرزش نەکەن ، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک تا 10 ڕۆژ دوای تاقیکردنەوەکە ئەرێنییە .

دکتۆر ئەلێکس کوک مامۆستای پزیشکی وەرزشی لە زانکۆی لینۆر-ڕاین لە باکوری کالیفۆرنیا دەڵێت: "وەرزشی خێرای ڕیتم دەتوانێت تەنانەت بۆ ئەو نەخۆشانە خولی هەوکردن خراپتر بکات" چونکە ڕاهێنانێکی چڕ بەشێوەیەکی کاتی لە کارکردنی بەرگری کەم دەکاتەوە.

بە وتەی ئەو ، تەنانەت ئەگەر هەست بەتوشبوون ناکەیت ، دوای هەفتەیەک لەناچالاکی ڕێژەیی ، دەست بەوەرزشکردن بەهێواشی و زیادکردنی ڕێژو چڕییەکەی بەڕێژەی لەسەدا 10 ی هەموو هەفتەیەک .

دکتۆر کوک، باس لەوە دەکات: یەک لەو پێنج نەخۆشەی کە لە نەخۆشخانە نایناران کۆڤید-19 توشی میۆکاردیت دەبێت، هەوکردنی ماسولکەی دڵ کە دەبێتە هۆی برینداربوونی کوشندە ئەم هەڵاوسانانە تەنانەت پاش ئەوەی نیشانەکانی COVID-19 چارەسەر دەبن، دەتوانێت بەردەوام بێت. زۆربەی ئەو کەسانەی کە [*میۆکاردیت*]یان هەیە لەگەڵ وەرزشکردنی سوکدا، نیشانەکانی وەک ئازاری سنگ، پەڵپبوون، سەرلێشی یان کورتبوونی هەناسە یان هەناسەیان ئەزموون دەکەن. بۆیە ئەگەر هەر یەکێک لەم نیشانانەت لەگەڵ یەکەم وەرزشکردندا ئەزموون کرد ، واز لە وەرزشکردن بێنە و بە زووترین کات داوای ئامۆژگاری لە پزیشکەکەت بکە .

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.