Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 19:49

هاوکاری به‌سه‌ر 276 خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی پارێزگای هه‌ولێر دابه‌شکرا

کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر،سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2021.1.27، به‌ئاماده‌بوونی هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت و موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نه‌به‌ز عه‌بدوالحمید، قائمقامی ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌به‌رپرسان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر، له‌ڕێوره‌سمێكدا له‌ سه‌نته‌ری وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر، هه‌ڵسان به‌دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر (276) خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی پارێزگای هه‌ولێر.

له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، له‌ووتارێكدا بۆ كه‌س و كارو خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ڕایگه‌یاند: "خۆشحاڵین وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له‌خزمه‌تی ئیَوه‌داین و هاتووین به‌شداربین له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز كه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دابینكراوه‌، پێشوتریش له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی تر و یارمه‌تیدان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌موو ئه‌و قه‌یران و پێویستیانه‌ی كه‌ هه‌بوونه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ڕێكخراوه‌كانی تری وه‌كو لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی و كومپانیای كار كه‌ به‌دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان هاوكارمان بوونه‌، سوپاس بۆ ئه‌وان و بۆ  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له‌ پارێزگای هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ هه‌ماهه‌نگ بوونه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێك له‌ئه‌ركی سه‌رشانی خانه‌واده‌ی سه‌به‌رزی شه‌هیدان سوك بكه‌ین و هاوكاریان بین.

پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت هه‌روه‌ها گوتی: له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و هاوكاریانه‌ی دێته‌ ده‌ستمان، په‌نابه‌خوا له‌گه‌ڵ هه‌موو خێرخواز و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌هاوكاری و یارمه‌تیدانی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌مجۆره‌ یارمه‌تیانه‌، هه‌وڵده‌ین له‌ قه‌زاو ناحییه‌كانی تری سنووری پارێزگاكه‌مان له‌ڕێگه‌ی قائمقامیه‌ته‌كان و ده‌زگای شه‌هید كه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ ئه‌وانیش ئاماره‌كانمان پێده‌ده‌ن دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی و به‌و شێوه‌یه‌ ماندووتان نه‌كه‌ین و ڕێگه‌ دووره‌ ببڕن و بێن بۆ ئێره‌، دووباره‌ سوپاس بۆ ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌كتان كه‌به‌شێكتان ئه‌ركتان كێشاو له‌ ڕێگه‌ی دووره‌وه‌ هاتن بۆ ئێره‌، به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی له‌توانای ئێمه‌دابێت وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ لێره‌ن و هاوكارمان بوونه‌، له‌ ئێستا و له‌ داهاتوودا ئه‌وه‌ی پێمانبكرێت بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ درێغی لێناكه‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.