سبهی پێنج شهممه سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی هەڵبژاردنی هەموو حزبە کوردستانییەکان، سهبارهت بهدروستکردنی یەک لیست کۆدەبێتەوە.
لهمبارهیهوه سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی پەرلەمان تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند کە پرسی گرنگی کۆبوونەوەکە دروستکردنی یەک لیستی حزبە کوردستانییەکان دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتایبەت لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
شایەنی باسە بەپێی سیستەمی نوێی هەڵبژاردن هەتا لیستەکان گەورەتربن ،کەمتر دەنگیان دەفەوتێ ،بۆیە لەپێناو کەمترین بەفیرۆ چوونی دەنگی کورد داوا دەکرێ هەموو حزبە کوردستانیيەکان لەو ناوچانەی کێبرکێی تێدایە بەیەک ليست بەژداری بکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.