هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپه‌رسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ، له‌گه‌ڵ شاندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه: كهئێوارهی دوێنێ سێشه‌ممه 26 ى 1 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ رووب ویللر كونسۆڵى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
راشیدهگهێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا، هه‌روه‌ها بیر‌ورا ئاڵوگوركرا له‌سه‌ر ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تى جۆ بایدن و تیمه تازه‌كه‌ی.
جۆو بایدن، مانگی 11 ى ساڵی 2020، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و رۆژی 20ی 1ی 2021، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سوێندی ده‌ستووری خوارد و له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.
دوای ده‌ست بهكاربوونیشی، سه‌رۆك بارزانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی جۆو بایدن 46ـه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد و تێیدا پیرۆزبایی لێكرد‌و و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.