Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:27

بەم نزیکانە بەردی بناغەی پردی (توەقوت) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دادەنرێت

کوردستان TV
100%


وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە درێغی ناکەین.

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەو کاوە عەلی، جێگری پارێزگار کرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: لەمیانی دیدارێکدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بە کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتەکەی کرد لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەو رایگەیاند؛ ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنورەکە درێغی ناکەن.
له‌دیداده‌ره‌كه‌دا وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەکردووه‌: رەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی پردو رێگای (توەقوت) وەرگیراوەو بەم نزیکانە بەردی بناغەکەی دادەنرێت و دواتر دەستبەکارکردن دەکرێت تیایدا، هەروەها رێگای دوسایدی نێوان هەڵەبجە-سەیدسادق لەتەواوبوندایەو ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
لای خۆشیەوە، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و ستایشی هەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو وەزارەتەکەی کرد، لەبەرامبەر بەدەمەوەهاتنی داواکارییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەو ئەنجامدانی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنورەکەیان، ھاوکات کۆمەلێک پێشنیار و داواکاریی خستەڕو لەبارەی پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگای ھەڵەبجە.
جێی ئاماژەیە، لە دوا سەردانیدا بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکانی وەزارەتەکەی لە سنورەکە بەسەرکردەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە (10)پڕۆژەی جیاواز و بڕی زیاتر لە ملیارێک دیناری بۆ تەرخانکراوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.