Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:40

دانیمارک دەیەوێت کۆتایی بە داوانامەی مافی پەنابەرێتی بهێنێت

کوردستان TV
100%


بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ كۆچ و په‌نابه‌ران كه‌بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ساڵی ڕابردوو دانیمارک نزمترین ڕێژەی کۆچبەرانی هەبووە لە ساڵی 1998ەوە، کە تەنها 1547 داوانامە پێشکەش کراوە.
ڕۆژی هەینی، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک مێت فرێدریکسن بە پەرلەمانی ڕاگەیاند کە چیتر نایەوێت پەنابەر ڕوو لە وڵاتەکەیان بکات. لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ئێمە بەڵێنی ئەوە نادەین کە هیچ پەنابەرێک نەیەتە وڵاتەکەمانەوە، بەڵام دەتوانین ئەو ئامانجە بۆخۆمان دیاریبکەین هەر وەک چۆن بەر لە هەڵبژاردنەکان کردمان. 
ووتیشی: ئێمە پێویستمان بە سیستەمێکی نوێی داوانامەی مافی پەنابەرێتیە و هەموو هەوڵێک دەدەین لە پێناو پێشکەش کردنی ئەم سیستەمە.
ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەی داوانامەی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە کەمی کردووە و ڕێژەکەش لە 10% کەمتر بووەتەوە لە ئاست ساڵی 2015  کە 21316 داوانامە بووە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.