Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:38

ڤلادیمیر پوتین له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییدا پیرۆزبایی له‌جۆ بایدن کرد

کوردستان TV
100%

ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا پیرۆزبایی له‌ جۆ بایدن ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد.

له‌ راگه‌یا‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆشكی كرملینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "پوتین پیرۆزبایی له‌ بایدن كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا. پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵات و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رپرسیارێتیی تایبه‌تیی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی گه‌ردوونی، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م جیهانه‌".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا راوێژ له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌ ستراتیژییه‌كان كراوه‌ و تێیدا هاتووه‌: "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا لایه‌نه‌كان، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی كاركردنی باشتری میكانیزمی گرنگی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به‌ سنوورداركردنی جبه‌خانه‌ی مووشه‌كه‌ ناوه‌كییه‌كان، سه‌رجه‌م رێكاره‌كان ته‌واوده‌كه‌ن".

كۆشكی كرملین تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ پوتین و بایدن تاوتوێی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیشیان كردووه‌ و له‌ راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "له‌نێو ئه‌و پرسه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌ باسكران، كشانه‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌یماننامه‌ی ئاسمانی كراوه‌، گرفتی پارێزگارییكردن له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئۆكراینا و هه‌وڵی رووسیا بۆ ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامانی، هه‌بوون".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.