گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیدەکەنەوە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سێ ڤاکسینى دژى کۆرۆنا بەردەست دەبێت.
د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان بهدهنگی ئهمریكای راگهیاند: تا ئەم ساتەی بەتەواوەتی کات و رۆژی هاتنی ڤاکسینى دژى کۆرۆنا بۆ عێراق دیاری نەکراوە، بەڵام بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى عێراق دووپاتیدەکەنەوە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سێ ڤاکسینەکە بەردەست دەبێت.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات:حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ دابینکردنی ڤاکسین هەیە ، بەپێی گرێبەستەکە نزیکەی شانزە ملیۆن پێکوتە بەشی عێراقە، لەقۆناغی یەکەم ملیۆنێک و (500) هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق، لەو ڕێژەیەش بەدڵنیایی پشکی هەرێمی کوردستانی تێدایە و رێکخراوى تەندروستى جیهانیش ئاگادارى ئەو بابەتەیە کە پشکى هەرێم لەو ڤکسینەدا پارێزراو دەبێت.
لەبارەى ئەو کەسانەى لەسەرەتادا ژەمە ڤاکسینەکەیان لە هەرێمى کوردستان پێدەدرێت، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم لە چاوپێکەوتنەکەیدا كه به دەنگى ئەمەریکای رایگەیاندوە، ئەو ئەولەویاتانە ستانداردی جیهانین، کەدابهشكراون بۆ سێ گروپ، گروپی مهترسیدار یهكهم گروپ دەبن کە بە لەشکرى سپى ناودەبرێن وبەشێوەى راستەوخۆ بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ توشبوانى کۆرۆنا کە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستین، گروپى دوەمیش هێزە ئەمنیەکان و گروپى سێیەمیش بەساڵاچوانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.