Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:46

جێگری سەرۆکی ھەرێم و شاندێکی سه‌ربازی ئیتالیا پاراستنی سەقامگیری هه‌رێم له‌ هه‌ر ئەگەرێکی نەخوازراو دووپات کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  و شاندێكێ سه‌ربازیی ئیتالیا کۆبوونه‌وه‌

 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆماندەری هێزی هاوپەیمانانی ئیتالیا جەنەڕاڵ فرانچیسکۆ پریچێپی و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ری کرد.

لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی ھەرێم کار و چالاکییەکانی هێزه‌كانی ئیتالیای له‌ هه‌رێمی كوردستان و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان لە ڕووی مەشق و پێدانی چەک بە پێشمەرگە، به‌رز نرخاند.

تاوتوێكردنی پڕۆسەی چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ، جمووجۆڵەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ر ئەگەرێکی نەخوازراو، دووپات كرایه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.