لهراگهیاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سڤێن كڕاوسپێ، كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا لهههولێرو كۆلۆنێل هۆڵگه‌ر كونكل، به‌رپرسی نوێی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه.
رایده‌گه‌یه‌نن، كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، کە فەریق جەمال محمد سەرۆکی ئەرکان و ژمارەیەک لەئەفسەرانی پلە باڵا ئامادەیبوون، كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه به‌گوڕو تینی زیاتره‌وه له‌پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، ئه‌ڵمانیا له‌پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌و پڕۆسه‌ی راوێژكاری له بواری چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لهكۆبوونهوهكهداوهزیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیای كرد، كه لهخۆبردووانهو ماندوونه‌ناسانه له هه‌وڵی به‌ره‌و پێشبردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دان و له‌مڕوه‌شه‌وه كاریگه‌ری گرنگ و به‌رچاویان گێڕاوه. بۆ ئه‌وه‌ش رایگه‌یاند: شانازی به‌دۆستایه‌تی و كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كه‌ین و پێكه‌وه مێژووێكی درێژمان هه‌یه له راوه‌دوونان و شكست پێهێنانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش.
هه‌ر له‌و كۆبونهیهوهیهدا، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا، به‌رپرسی نوێی راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێم به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه ناساند، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی كۆلۆنێل هۆڵگه‌ر كرد و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دووپاتكرده‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه تازه‌ی بۆ خواست.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.