Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:39

موقته‌دا سه‌در: سوننه‌کانی عێراق به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رووبه‌ڕووی فشار ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، سوننه‌كانی عێراق به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رووبه‌ڕووی فشار ده‌بنه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كێبركێی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ندێك لایه‌ن فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر دانیشتووانی پارێزگا سوننه‌ نشینه‌كان، ئامانجی ئه‌و لایه‌نانه‌ سوود وه‌رگرتنه‌ له‌و دۆخه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی داهاتوو".

موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر ده‌كه‌ن كه‌ دانیشتوانی پارێزگا سوننه‌ نشینه‌كان گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی تیرۆرن

موقته‌دا سه‌در جه‌ختی له‌ پێویستی ركابه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعی، ئه‌خلاقی، دیموكراتی و مرۆیی دوور له‌ توندوتیژی كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در نووسیوویه‌تی: "شوره‌ییه‌ پێكدادانی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌پێناو هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری و برێستی و په‌تا و ترسدان، ئه‌گه‌ر شه‌رم له‌ خودا ناكه‌ن ئه‌وا شه‌رم له‌ میلله‌ته‌كه‌تان و ویژدانی خۆتان بكه‌ن".

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌چوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.