Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:53

به‌ریتانیا.. ژماره‌ی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 100 هەزار که‌سى تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠ ھەزار و ٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتیی حاڵەتەکانی تووشبوون بەرزبوویەوە بۆ سێ ملیۆن و ٦٨٩ ھەزار و ٧٤٦ تووشبوو.

ھاوکات ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٨٢٠ حاڵەت زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٩٣ ھەزار و ٢٩٠ حاڵەت.

لە بەریتانیا، لە ماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە گیانلەدەستدانی ھەزار و ٦٣١ تووشبووی دیکە گیانیان لەدەستدا، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان بۆ ١٠٠ ھەزار و ١٦٢ کەس بەرزبوویەوە

 لە ماوەی رۆژێکدا، ٥٤٢ ھەزار و ٨٩٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، کۆی گشتی پشکنینە ئەنجامدراوەکان بە دووبارەکراوەکانەوە گەیشتە ٦٦ ملیۆن و ٤٢ ھەزار و ٩٦٧ پشکنین.

هه‌روه‌ها  ٣٧ ھەزار و ٥٦١ تووشبوو لە نەخۆشەخانەکان بەردەوامە کە چوار ھەزار و ٣٢ نەخۆشیان لە ژێر چاودێری چڕدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.