بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بحرکە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تویوتا لاندکروزر) لە شاری زێڕین، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ك.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.
ڕاشیگهیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.