Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:34

10 تووشبووی دیکه‌ی کۆڕۆنا له‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

به‌ پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌  لە ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩) گیانیان لەدەستداوە و  ٨٠٤ کەسیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هه‌روه‌ها ھەزار و ٦٢٥ تووشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ تا ئێستا ٦١٥ ھەزار و  ٣٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون  و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و  ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٨٤ ھەزار و ٧٥٢ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.