Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:12

له‌که‌رکووک ده‌ست به‌سه‌ر بڕێک مادده‌ی ھۆشبه‌ردا گیرا

كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ حه‌وت ھه‌زار و 900 حه‌بی ھۆشبه‌ری پێبووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ھێزه‌كانی ھۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی ھۆشبه‌ردا له‌ شاری كه‌ركووك، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی ھۆشبه‌ردا.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كان، ھێزه‌كانی ھۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی ھۆشبه‌ر له‌ شاری كه‌ركووك له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، كه‌سێكیان ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ حه‌وت ھه‌زار و 900 حه‌بی ھۆشبه‌ری پێبووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رانبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.