لهراگهیاندراوێكدا ، وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه ، ئەمڕۆ سێشەممە (26ی كانوونی دووەمی 2021) لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوونی پرۆژە تەواونەكراوەكان و رەوشی خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین، پێشوازی لە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین كرد.
وهزارهتى شارهوانی رایدهگهێنێت: لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی خزمەتگوزاری و پرۆژە تەواونەكراوەكانی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین كرا.
وهزارهت ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: كه ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار، لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەكە، جەختی لەسەر بایەخدانی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بەو دەڤەرە كردەوە، هەروەها پەرەپێدان و هەماهەنگیی زیاتری نێوان فەرمانگە شارەوانییەكان و ئیدارەی دەڤەرەكەی لەپێناو پێشكەشكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گرنگ زانی.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.