Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:38

شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر یه‌که‌م شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ له‌کۆبانێدا تێپه‌ر ده‌بێت

کوردستان TV
100%

شه‌ش به‌ر له‌ئه‌مرۆ له ‌ڕۆژی 26ى 1ى 2021، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامی سه‌ركه‌وتنی كۆبانێی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش له‌كوردستانی سووریا راگه‌یاند.

رۆژی 22ی 10ی 2014 به‌ راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ریك بوو شاری كۆبانێ به‌ ته‌واوی بكه‌وێته‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شانبه‌شانی شه‌ڕڤانان به‌ چه‌ك و تفاق و پێداویستیی پزیشكییه‌وه‌ به‌ره‌و كۆبانێ به‌رێ كه‌وت و دوای گه‌یشتنیان هاوسه‌نگی هێز له‌ كۆبانێ گۆڕاو و دواتریش به‌ خوێنی شه‌هید زێره‌ڤان ئه‌كره‌م توانرا تیرۆریستانی داعش له‌ شاره‌كه‌ وه‌ده‌ربنێن و شاره‌كه‌ رزگار كرا.

شه‌هید زێره‌ڤان ئه‌كره‌م عه‌بدولجبار، ،خه‌ڵكی گوندی مووكا، سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی مزووری باڵا، له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان، سنوورى قه‌زای مێرگه‌سۆر سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێرە له‌دایکبووی ساڵی 1990ی شارەدێی قوشته‌په‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێرە، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌رەتایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌ قه‌زای سۆران ته‌واو كردووه‌‌.

له‌ رێكکه‌وتی 20/1/2015 زێرەڤان ئەکرەم لە شاری کۆبانێ و لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش شەهید بوو.

ئاماده‌كردنی - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.