Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:51

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هێزه‌کانی ئەڵمانیا دەکات

کوردستان TV
100%


 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ھەردوو کۆماندەری ھێزی ئەڵمانی له‌ ھاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا  ماڵئاوایی لە کۆلۆنێل نیکۆلاس نۆگرەیدی کرد و تاوتوێی کارەکانی لە شەش مانگی ڕابردوودا کرا و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی داھاتوویدا، بۆ خواست. ھەر لە میانەی دیدارەکەدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کۆماندەری جێگرەوە کۆلۆنێل ھۆلگەر کونکل کرد.

دواتر پلانی ھاوپەیمانان لە پڕۆسەی ڕیفۆرمی ھێزی پێشمەرگە و ھاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، ھەروەھا دوایین جموجۆڵەکانی داعش و پلانی داھاتووی بەرگریی سنوورەکان، خرایه‌ به‌ر باس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.