Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 04:04

یه‌که‌مین جاره‌ له‌ مێژووی ئه‌مریکا دا ئافره‌تێک بۆ پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه‌ راده‌سپێردرێت

کوردستان TV
100%

جانێت یه‌له‌ن ، سه‌رۆكی پێشووی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، بووه‌ یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌ مێژووی ئه‌مریكا-دا كه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه‌ هه‌ڵبژێردرابێت.

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی كاندیدی وه‌زیری گه‌نجینه‌، جانێت یه‌له‌ن ده‌نگی دا و ناوبراو به‌ 84 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به‌ 15 ده‌نگی نه‌خێر بۆ پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه‌ راسپێردرا.

به‌مشێوه‌یه‌ یه‌له‌ن، بووه‌ یه‌كه‌م ژن له‌ مێژووی ئه‌مریكادا كه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه‌ ھه‌ڵبژێردرابێت.

جانێت یه‌له‌ن، كه‌سێكی به‌ئه‌زموونه‌ له‌ بواری ئابووریدا و له‌ ساڵی 2014دا وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه‌ته‌ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.