Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:00

کەشتی ئۆژن ڤاکینگ سەدان کۆچبەر له‌مردن رزگاردەکات

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا دەزگای لوتکە بۆ كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌:  لە ماوەی دوو ڕۆژدا کەشتی  ئۆژن ڤاکینگ (Ocean Viking) زیاتر لە 370 کۆچبەر لە نزیک سنوری لیبیا ڕزگاردەکات.
 ده‌زگاكه‌ رایده‌گه‌ێنێت ڕۆژی هەینی رابردوو، کەشتییەکە 149 کۆچبەری ڕزگارکرد کە 58 مێرمنداڵ و 4 منداڵی ساوایان تێدابووە و یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی تەنها 1 مانگە. ئێوارەی هەینیش 106 کۆچبەری دیکە ڕزگارکران کە تەنها 52کم لە لیبیاوە دوور بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: لە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌هه‌فته‌ی رابردوو 374 کۆچبەر ڕزگارکراون و 165 کۆچبەریان منداڵ بوون لەو منداڵانەش 131 منداڵیان بێسەرپەرشت بوون. 
دەزگای لوتکە راشیگه‌یاندووه‌:  جگە لەوەی چەندین کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە هەزاران کۆچبەریش لەلایەن حکومەتی لیبیاوە ڕێگرییان لێکراوە. ئەوکۆچبەرانە پاش ناردنەوەیان  هەر لە لیبیادا دەستبەسەر کراون. 
پاش ئەوەی بۆ ماوەی 5 مانگ ئیتاڵیا دەستی بەسەر کەشتی Ocean Viking دا گرت، لە 11 کانونی دووەمەوە دەستی کردووەتەوە بە کارەکانی.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.