حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌م زووانه ره‌وشی كاره‌با له عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با، ماجید حه‌نتوش و وه‌زیری نه‌وت، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌كه‌ن و متمانه‌یان لێ ده‌سه‌ننه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته كه به‌ھۆی زۆر خراپبوونی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیی له به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكان، حه‌سه‌ن كه‌عبی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه و لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راسپاردوو له‌وه‌ی به‌په‌له وه‌زیری كاره‌با، ماجید حه‌نتوش و وه‌زیری نه‌وت، ئێحسان عه‌بدولجه‌بار بانھگێشت بكه‌ن تا ھۆكاره‌كانی خراپبوونی پێدانی كاره‌با نیشتمانیی له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌مبوونی ھاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه بۆ وێستگه‌كانی به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با، ھه‌روه‌ھا دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ ئه‌و وێستگانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه، بخانهڕوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه حه‌سه‌ن كه‌عبی ھه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیرانی كاره‌با و نه‌وت كردووه و رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر به‌م زووانه ره‌وشی كاره‌با له عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با، ماجید حه‌نتوش و وه‌زیری نه‌وت، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌كه‌ین و متمانه‌یان لێ ده‌سه‌ننه‌وه.
عێراق وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بۆ وه‌گه‌رخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با پشت به ھاورده‌كردنی غازی ئێران ده‌به‌ستێت.
به‌م دواییانه ئێران ھه‌نارده‌كردنی غازی بۆ عێراق به‌رێژه‌ی 40 له‌سه‌دا كه‌مكردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یش به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا عێراق قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌ری به ئێران نه‌داوه‌ته‌وه كه پێنج ملیار دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.