Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:41

عه‌لی حوسێن : کورد‌ به‌ بوونی سه‌رۆک بارزانی هه‌میشه‌ له‌ شه‌ڕی ئیراده‌ سه‌رکه‌وتووه‌

کوردستان TV
100%

عەلی حوسێن - بەرپرسی پەیوەندی کوردستانی وعێراقی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رۆلی سه‌رۆك بارزانی به‌ پاڵپشتی گه‌ل بۆ پاراستنی نیشتیمان رایگه‌یاند

مێژووی پڕ سه‌روه‌ری میلله‌تی كورد به‌ گشتی و خانه‌واده‌ی بارزان  ناتوانێت كه‌س ئینكاری لێ بكات

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌ند میلله‌تی كورد پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌ ، به‌ڵام واقیعیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ پێشهاته‌كان كردووه‌  و واقیع بینانه‌ سه‌یری رووداوه‌كانیان كردووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ش مامه‌له‌مان له‌ گه‌ڵ كردووه‌ .

عه‌لی حوسێن گوتی :  سه‌رۆك بازانی وه‌ك ره‌مزیكی گه‌وره‌ی میلله‌تی كورد و به‌مه‌رجه‌عی كورد ناسراوه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ رووی نه‌ته‌وه‌یی هیوای و ئومیدی كورده‌ ، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .

راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ندێ له‌ وڵاتانی ئیقلیمی ناره‌حه‌ت ده‌كات ، ئه‌وان له‌ روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانی خۆیان سه‌یری بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ن . به‌ڵام تێگه‌یشتنمان بۆ بارودۆخه‌كه‌ هه‌یه‌ ، له‌ شه‌ری داعش ، سوپاسی ئێرانمان كرد ، ئه‌وان دراوسێی ئێمه‌ن ، به‌ڵام به‌چاومان داده‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ كارێكی جوان نییه‌ .

عه‌لی حوسێن  به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی رایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ یه‌ك ملیۆن شه‌هیدمان داوه‌ له‌ مێژوو ، وجودی خۆمان پاراستووه‌ .

هه‌روه‌ها ئێمه‌ به‌شێك بووین له‌ رووداوه‌كه‌ی مه‌خموور  ،گوتی :  له‌ نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ سه‌رۆك بارزانی كرد و پێمی ووت له‌وێ بمێننه‌وه‌ و ئێمه‌ش ماینه‌وه‌ ، بۆ به‌یانی قاسم سوله‌یمانی هاته‌ مه‌خمور و ته‌نها 5 یان 6 كه‌س بوون و ئه‌وكات شه‌ره‌كه‌ دوور بوو له‌ مه‌خمور ، هه‌ندێ باسی بارودۆخه‌كه‌م بۆ كردن ، ئه‌وان دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ .پاشان ئێمه‌ ماینه‌وه‌ و سه‌رۆك بارزانی هێزێكی تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ نارد كه‌ پاسه‌وانه‌كانی تایبه‌تی خۆی بوون له‌ گه‌ڵ هێزێكی تایبه‌تی كاك نێچیرڤان بارزانی . هه‌روه‌ها كاك سیروان بارزانی وكاك ئاراس حه‌سۆ  و هێزێكی فه‌رمانده‌ی بارزان به‌شدار بوون .

 

دواتر كاك نێچیرڤان بارزانی هاته‌ ناوچه‌كه‌ ، پلانی دابه‌شكردنی به‌ره‌ی جه‌نگ دابه‌شكرا ، قادر قادر میحوه‌ری گوێری وه‌رگرت ، كاك نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموری وه‌رگرت .

ئازادكردنی مه‌خمور به‌ به‌ڵگه‌ ، له‌ لای ده‌ستی راست هێزێكی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی و لای چه‌پ فه‌رمانده‌ی هه‌ولێر به‌ هه‌موویانه‌وه‌ له‌ ناوه‌راستیش كاك نه‌جات و به‌نده‌ ((عه‌لی حوسێن)) ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی حزبی شوعی ،به‌شداریان كرد له‌ داخل بوونی مه‌خمور .

دواتر هێزی دیكه‌ هاتن به‌ڵام شه‌ڕ ته‌واو ببوو و هیچ رۆڵێكیان نه‌بینی له‌و شه‌ڕه‌ كه‌ ئێستا به‌ داخه‌وه‌ باسی پاڵه‌وانه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن له‌و شه‌ڕه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند كه‌ هاوپه‌یمانان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ ته‌واوی شه‌ڕه‌كان رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو ، به‌ڵام بۆ میژوو ده‌یڵێم له‌ شه‌ری مه‌خمور به‌شداریان نه‌كرد ، ته‌نها پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له‌ ژێر رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، چركه‌ به‌ چركه‌ له‌ سه‌ر خه‌ت بوو له‌ گه‌ڵمان .

سه‌رۆك بارزانی ئیراده‌ی به‌ ئێمه‌ دا ، شه‌و تا به‌یانی له‌ په‌یوه‌ندیدا بوو  له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ په‌كه‌كه‌ش بۆ مێژوو ده‌یڵێم له‌ ئازادكردنی مه‌خمور هیچ رۆلێكیان نه‌بوو .

سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانان و سه‌ركرده‌كانی جیهان هه‌موویان دانیان به‌وه‌ نا به‌وه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆك بارزانی به‌رگری له‌ ته‌واوی جیهان ده‌كات دژ به‌ تیرۆریستانی داعش.

ئاماژه‌شیدا كه‌ ئێمه‌ به‌ بوونی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه‌ له‌ شه‌ڕی ئیراده‌ سه‌ركه‌وتووین

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند كه‌ تاكه‌ رێگا بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ له‌ ناوه‌خۆ یه‌كگرتوو و  و یه‌كریز بین .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.