Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:48

تەندروستى عێراق: 13 هەزار تووشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

کۆی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لەسەرتاسەری عێراق بەھۆی ڤایرۆسی گیانیان لەدەستداوە گه‌یشته‌ سێزده‌ ھەزار کەس.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری بیست و چوار کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا، 813 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە به‌وه‌شكراوه‌ کە لە دوێنێوه‌، تا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (1585) تووشبووی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە شه‌ش سه‌د و چوارده‌ ھەزار و پێنج سه‌د و حه‌فتاو شه‌ش کەس و لەو ژمارەیەش سێزده‌ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج سه‌د و هه‌شتاو سێ ھەزار و سه‌د و بیست و حه‌وت كه‌سی دیکەیش چاکبوونەتەوه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.