له میانی به‌شداربوون له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی چواری فه‌رمی ئێران مامۆستایه‌كی زانكۆ هێرشی كرده سه‌ر هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان و جێبه‌جێكردن و رایگه‌یاند، له كۆتاییدا گردەلوولێک رووده‌دات و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ خۆی راپێچ ده‌كات.
لەو بەرنامەیەدا، عه‌لی سابری ته‌وه‌لایی مامۆستای زانکۆی ئیمام سادق باس لە ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەر دەکات و دەڵێت: گرانبوونی نرخی بەنزین كه به ره‌زامه‌ندی و واژۆی هه‌ر سێ سەرۆکی دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری ، دادوه‌ری و یاسادانانه‌وه ده‌رچوو، به‌ڵام هه‌ر سی ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌یانزانی ئه‌مه بڕیارێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه.
هاوكات ڕوو لە بەڕێوەبەرانی ئەو بەرنامەیە دەکات و دەڵێت: ئه‌وه راستییه‌كه كه له میانی ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوودا خەڵکێكی زۆری بێ‌تاوان کوژران و ته‌نانه‌ت وەزەیری ناوخۆش دانی بە کوژراوەکانی رووداوه‌كه‌وه‌دا نا، گوتیشی، به‌ڵامه‌وه سه‌یر نا‌بێـت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كوشتاره‌ش بخرێـته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كوشتنی منداڵ و كوڕ و كچی ئه‌م خه‌ڵكه به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان به فه‌رمانی راسته‌وخۆی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران بووه و ئه‌وان لێی به‌پرسن.
ئاماژەی بەوەش داوە: سه‌یر ئه‌وه‌یه كاتێك دایك و باوك یان كه‌س و كاری ئه‌و كوژراو قوربانیانه بیانه‌وێت بۆ ناڕەزایی دەربڕین له ئاست کوژرانی کوڕەکانیان، رێگه‌پێدان وه‌ربگرن، ده‌بێت رێگه‌پێدانه‌كه له سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاته‌كه بێت، كه له راستیدا ئه‌وان فه‌رمانی كوشتن‌یان ده‌ركردووه.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هێرشی تووندی كرده سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی ئیران و رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدرانی حکوومەت چیتر ناتوانن بە نزا و پارانه‌وه كاروباری وڵات بەڕێوە ببەن، لە كاتێكدا، سەرۆکی هەر سێ دەسەڵات سفرەی خەڵکیان بچووك کردووەتەوە.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت: خەڵک چاوەڕیی رێگه‌پێدانی ئه‌وان ناكه‌ن و ده‌ڵێت: ئەگەر ئێوە پێش به خۆپیشاندانه‌كان بگرن، لە كۆتاییدا گردەلوولێک رووده‌دات و ئیوه‌ش لەگەڵ خۆی راپێچ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.