ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (25 كانونی دووەمی 2021) قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی شاندی دانوستاندكار، ، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
له‌م باره‌یه‌وه ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەکاتژمێرەکانى داهاتوودا دووەم کۆبوونەوەى نێوان شاندی حکومەتى هەرێم لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەى عێراقدا بەڕێوەبچێت.
بڕیاردەرى لیژنەى دارایى ئەنجومەى نوێنەرانیش گوتیشی: لەکۆبوونەوەکەى رۆژى یەکشممەدا لێکتێگەیشتنى سەرەتایى لەنێوان هەردوولادا هەبووە.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا فارس عیسا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.