له چوارچێوه‌ى گرنگیپێدان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى، به‌بڕى زیاتر له 42 ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى_وزه‌ى_كاره‌با له پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێى ده‌كرێت.
به نوسراوى ژماره (903) له 21/1/2021 سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى (44.534.377.549) چل چوار میار و پێنج سه‌د و سى و چوار ملیۆن و سێ سه‌د حه‌وتاو حه‌وت هه‌زار دینار، له داهاتى گشتى كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له سنورى پارێزگاى سلێمانى.
پرۆژه‌كانیش بریتین له هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم به‌رزى ( KVA DC 132) تانجه‌رۆ- سه‌یدصادق (55) كیلۆمه‌تره و سوودێكى زۆرى بۆ به‌رزكرتنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌كانى سه‌ید صادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و پێنجوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با.
له‌گه‌ڵ هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ( KVA DC 132) بازیان - رانیه كه درێژییه‌كه‌ى (105) كیلۆمه‌تره و سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بیتوێت و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆر سه‌رتۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنوره‌كه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.