شێخ شامۆ ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئێزدییان، رایدهگهێنێت ، ئێزدییەکان ناگەڕێنەوە ژێر دەستی ھێزە ناشەرعییەکان ، دهشڵێت ئێستا لایەنە ناشەرعییەکان شنگالیان کردووەتە سەربازگە و پرۆسەی بەتەشەیوعکردن تێیدا بەردەوامە.
شێخ شامۆ ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان ، لهبارهی ڕهوشی ئێستای شنگاڵ بهماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند: هەڵبەت رەوشی شنگال زۆر خراپە، هەندێک لێدوانی بەرپرسانی حەشدی شەعبی دەبینین لێرە و لەوێ قسە دەکەن و دەڵێن کۆمەڵگای نیشتەجێبوون بۆ حەشد لە هەموو شار و شارۆچکەکان دروست دەکەین، ئەمەش مەترسیدارە و ئێستا پرۆسەی بەتەشەیوعکردنی شنگال بەردەوامە.
شێخ شامۆ لهبارهی ڕێککەوتنی شنگال و رەوشی شنگال كهلهئێستادا مەترسیدارتر بووە دوای رێككهوتنهكه رایدهگهێنێت: سەرەتا دڵخۆش بووین یوئێن و وەڵاتانی جیهان پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێککەوتنەکەی شنگال دیار کرد، لەوە دەترساین هەندێک وەڵات ئەجیندای تایبەتی خۆیان لە شنگال ئەنجام بدەن، کەچی ئەنجامیشیان دا و تا ئێستاش ڕێگە نادەن ئەو ڕێککەوتنە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕەوشی شنگال لە دوای ئەو ڕێککەوتنە خراپتر بووە، حەشد دژوارتر بووە، پەکەکە بەهێزتر بووە و پرۆسەی بەشیعەکردنی شنگال سەری هەڵداوە.
شێخ شامۆ ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان لهبارهی خهڵكی ناوچهكهكه خەڵک ژیانی کەمپەکانیان هەڵبژاردووە، کەچی هێزەکانی شنگال هەر دەڵێن ئەمنیەتی شنگال زۆرباشە؟ رایدهگهێنێت: ئەگەر ئەمنیەتیان فوول بێت، ئەی خێرە هەموو خەڵک مەعاناتی کەمپەکانیان هەڵبژاردووە، نازانم ئەو هێزانە رۆژێکیان لە خۆیان پرسیوون بۆ خەڵک ناگەڕینەوە ناوچەکانیان! ئەی هۆکارەکە چییە!؟ دەبێ ئەو هێزانە بزانن هۆکارەکە هەر خۆیانن، خەڵک سەرما و گەرمای زستان و هاوینان هەدەڵدەبژێرن، بەڵام ژێردەستیی ئەو هێزانە قبووڵ ناکەن، چونکە دەزانن ئەوان ناشەرعین و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان لە شنگالن.
ههرهوهها لهبارهی فەرماندە سەربازییەکانی عێراق كه دەڵێن هێزە نایاساییەکانمان دەرکردوون، کەچی پەکەکە خۆیان بەهێزتر کردووە، شێخ شامۆ ئاماژه بۆ ئهوه دهكات: هەموو ئەو قسانەی دەڵێن پەکەکە و حەشد شوێنەکانیان بەجێ هێشتووە ناڕاستن و هیچ بنەمایەکی ڕاست و دروستیان نییە، تەنیا جلوبەرگیان گۆڕیوە، یەک چەکداری پەکەکە لە شنگال دەرنەچووە، ئێستاش هەبوونیان مەترسییە لەسەر ئێزدییان.
راوێژكاری سهرۆكی حكومهت لهبارهی فرەبازەنەیی هەڵبژاردن بۆ ئێزدییان مەترسی نییە؟ یان وەک هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنی ڕابردوو دەنگی ئێزدییەکان دەفەوتێ؟ رایدهگهێنێت: ئەگەر ئیستیقرار کەوتبا ناوچەکانی ماددەی 140 و ئەو ناوچانەی ئێزدینشین شیوازی فرەبازنەیی بۆمان باشە، ئێستا ئەگەر جاران دەنگی ئێزدییەکان لە شنگال فەوتابان، ئێستا نا، چونکە تەنیا بۆ شنگال 3 کورسیی پەرلەمانی دانراوە، ئەمەش جێگیر کراوە، کەواتە سێ کورسی مسۆگەری شنگالییەکانە، ئەم شێوازە فرەبازنەییە بۆ پێکهاتەکان باشە، بەڵام بەم بێسەروبەرییەی ئێستای شنگال کە پێمان وایە داگیر کراوە تەزویر دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.