Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:05

ئەمریکا.. 5 کەس لە خانوویەکدا بە کوژراوی دۆزرانەوە کە یەکێکیان ئافره‌تێکی دوو گیانە

کوردستان TV
100%


لە شاری ئیندیاناپۆلیس لە ئەمریکا، پێنج کەس لە خانوویەکدا بە کوژراوی دۆزرانەوە کە یەکێکیان ئافره‌تێكی دوو گیانە.

بەرپرسانی شارەکە باس لەوە دەکەن کە دوێنێ کاتژمێر 04:00 بەکاتی ناوخۆ، تیمەکانی پۆلیس لەسەر زانیاریێک چوونەتە ناوچەکە و لە خانوویەکدا لە ئیندیاناپۆلیس تەرمی پێنج کەسیان دۆزیوەتەوە.

ئاماژە بەوەیش کرا کەئافره‌ته‌ دوو گیانەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام نەتوانراوە منداڵەکەی سکی رزگار بکرێت.

لە راپۆرتی پۆلیسدا باس لەوە کراوە کە هۆکاری مردنی ئەو کەسانە بریندارکردنیان بووە بە چەک.

لە کاتێکدا دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لە رووداوەکە، باس لەوەیش کراوە کە ئەوە گەورەترین رووداوی کوشتنی بەکۆمەڵە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەنجامدرابێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.