Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:10

حەشارگەیەکی داعش لەپارێزگای سه‌لاحه‌دین بۆمباران کرا

کوردستان TV
100%


فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی داعشی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین  بۆردومانکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی سەبارەت بە بوونی شانەیەکی تیرۆریستی لە چیای مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەکە، بۆردومانکردووە و ھاتووە:

دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بەو حەشارگەیەی کە بۆردومانکراوە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی داعش رادەگەیەنیین کە لە بۆردومانەکەدا کوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.