وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، بە مەبەستی رێگریكردن لە دروستبوونی گرفتی هاتوچۆ لە ناوچە شاخاوییەكانی حاجی ئۆمەران و شارۆچكەی چۆمان، هەڵمەتێكی فراوانی ڕاماڵینی بەفر و خوێڕێژكردنی رێگە سەرەكییەكان و شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگە نیشتەجێبووەكانی ئەو سنوورە بەڕێوە چوو.
شارهوانی رایدهگهێنێت: دوای ئەوەی لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری حاجی ئۆمەران، كە هاوسنوورە لەگەڵ ئێراندا و هاتوچۆیەكی زۆری بازرگانی و هاووڵاتییانی لەسەرە، بەفرێكی چڕ لەو سنوورە فراوانە باری و گرفتی هاتوچۆی دروستكرد، بەڵام هەر زوو تیمەكانی شارەوانی لە سنووری حاجی ئۆمەران و شارۆچكەی چۆمان، لە چەند رۆژی رابردوودا لە رێگەی بەكارهێنانی چەندان ئامێرەوە، رێگە سەرەكی و شەقامە ناوخۆییەكانیان لەو بەفرە زۆرە پاككردەوە، لەگەڵ خوێڕێژكردنی شەقام و رێگەكان و ئێستاش تیمەكانی شارەوانی لەپێناو ئاسانكاری هاتوچۆ لەو ناوچە شاخاوییەدا چاودێری رێگە و شەقامە ناوخۆییەكان دەكەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.