Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:35

له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سبه‌ی وێستگه‌یه‌کی مۆبایلی کاره‌با بۆ سنوره‌کانی شه‌مامک و گوێڕ ده‌کرێته‌وه‌

مەسرور بارزانی
کوردستان TV
100%


سبەی  لەمەراسیمێكدا وەزارەتی كارەبا وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا دەكاتەوە.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 26 ى 1 ى 2021 پرۆژەی كارەبای وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك ، بەگوژمەی( 1 ملیۆن و 658 هەزار دۆلار ) لەلایەن كۆمپانیای ( بیست ) و دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی(  588 ملیۆن دینار ) لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس) لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر دەكرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەم دوو پرۆژەیە كە تەواوكەری یەكترن كارەبا دەدەن بەسنووری ناحیەی شەمامك و بەشێك لەگوندەكانی ناحیەی گوێڕ و رۆڵیان  دەبێت لەچارەسەری بار زۆری سەر هەردوو وێستگەی پیرداود و تەرجان و فیدەرەكانیان .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.