Erbil 13°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:52

وەزارەتی کاروباری شەهیدان: تەنیا لە شەڕی داعشدا 1755 پێشمەرگە شەهید بوونە

کوردستان TV
100%


بریکاری وەزارەتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: خاکی کوردستان بە خوێنی پێشمەرگە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پارێزراوە و تەنیا لە شەڕی داعشدا 1755 پێشمەرگە شەهید بوونە.

بەرەڤان حەمدی، بریكاری وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كارو باری ئه‌نفالكراوان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش 1755 پێشمەرگە شەهید بوونە و 10 ھەزار پێشمەرگەی دیکەش بریندار و کەمئەندام بوون و پێشمەرگە توانی بە خوێنی خۆی پارێزگاری لە خاکی خۆی بکات.

ده‌شڵێت: جگە لەوەی کە ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە ھێرشی ئاسمانی ھاوکارییان کردووین لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش، لەسەر زەوی ھیچ ھێزێک جگە لە پێشمەرگە و سوپای عێراقیش لە سنوورەکانی خۆی، بەشداری لە شەڕی داعش نەکردووە، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئازایی پێشمەرگە نەبووایە، داعش پانتاییەکی زۆری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانی دەکەوتە دەست.
ڕونیشکردەوەته‌وه‌: کە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان خاوەنی پێشمەرگەی شەھیدن لە شەڕی داعش ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە تاکە ھێز کە ئەفسانەی داعش کە تیرۆرێکی نێودەوڵەتییە ، تێکبشکێنێ،ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.