بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، دوای ئەوەی لە حاڵەتێكی شكاندنی قاسە و دزینی پارە لە گوندی لوبنانی ئاگادار كرانەوە، دەمودەست دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و پاش بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ع.ا) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە قۆڵبەست بكەن.
ڕاشیگهیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێكراوی سەرەوە، كە كارگوزار بووە لە ماڵێك، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە دوای كاتژمێر 12ی شەو، قاسەی ماڵەكەی شكاندووە و بڕی (ملیۆنێك و 500 هەزار دینار) و (1000 دۆلار)ی ئەمەریكی دزیوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.