Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:10

ئەمریکا.. ژماره‌ی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 427 هه‌زار که‌سى تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٤٢٧ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە، بەو شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌تە ٤٢٧ ھەزار و ٦٥٧ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٦ ھەزار و ٢٥٧ کەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ٢٥ ملیۆن ٥٧١ ھەزار و ٧٩ کەس. 

هه‌روه‌ها سێ هەزار و ٤٢٧ کەسی دیکە دوای تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته‌ ٤٢٧ ھەزار و ٦٥٧ کەس.

ھاوکات ١٥ ملیۆن و ٣٣١ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٩٧ مليۆن و ٣٩٩ هه‌زارى تێپەڕاندووه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.