Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:37

یەکەمین کۆبوونەوەی داڕشتنی بودجەی 2021 لە وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات.

دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە یەكەم وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد.

سەرلەبەیانی ئەمرۆیەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو. بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت.

 لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.