لیوا له‌یس خه‌لیل ئه‌لحمه‌مه‌دانی، به‌رپرسی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به كوردستان تی ڤی ڕایگه‌یاند : تیمی هاوبه‌شی نێوان نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤ و كه‌ڕامه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌ینه‌وای كه سه‌ر به كاروباری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌ڕان و پشكنین ، توانرا دوای دوو كاتژمێر به‌سه‌ر تاوانێك ،گڕووپێكی دزی و فێڵ كردن كه له سێ تاوانبار پێكهاتبوون ده‌ستگیر بكه‌ن كه بڕی 8 ملیۆن و 800 هه‌زار دیناری عێراقییان و له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی ئینتیسار له لای چه‌پی شاری موسڵ دزیبوو.
به‌رپرسی پۆلیسی نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها ئه‌و بانده له‌تاوانێكی دیكه‌یان بڕی 50 ملیۆن دینارییان له هاووڵاتییه‌كی كورد ستاندبوو، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا و دانیان به تاوانه‌كانیان نا و به پێی بڕگه‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراون .
فه‌رمان عه‌لی/ په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.